بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له مه‌حمود عه‌لوی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران، له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مه‌حمود عه‌لوی پرسه و سه‌ره‌خۆشی سه‌ركردایه‌تی ئێرانی گه‌یانده سه‌رۆك به‌رهه‌م و گه‌لی عێراق، به‌ھۆی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حسێن له ناسریه.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و گرنگی په‌ره‌پێدانی بۆ ئاستێكی به‌رزتر له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكان، به‌جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردو وڵات و هه‌مو ناوچه‌كه بكات.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر قوڵیی پێوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی فراوانكردنی ھاریكاری دوقۆڵیی نێوان هه‌ردو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ھاوكات دوپاتیكرده‌وه، "عێراقێكی تواناداری خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌قامگیر و پاراستنی په‌یوه‌ندییه ھاوسهنگهكانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیری و به‌یه‌كگه‌یشتی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه، ھه‌روه‌ك ده‌بێته مایه‌یی به‌ھێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له عێراق به‌رزنرخاند، به تایبه‌تی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش.
لای خۆییه‌وه وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندیی نزیكی نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌ل كرده‌وه و پشتیوانی سه‌ركردایه‌تیی ئێرانیشی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی دوقۆڵی دوپاتكرده‌وه، به‌ئاراسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
Your Comment